نوچەنێت-رۆیتەرز
حكومەتی سریلانکا بە هۆکاری ئەمنی داوای لە موسڵمانانی ئەم وڵاتە کردووە کە ئەمڕۆ ٢٦ی ئەپریل، نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان بەڕێوە نەبەن.
سەرۆککۆماری سریلانکا. ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، کە پۆلیسی ئەم وڵاتە لە هەوڵی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆڕێکی تیرۆریستییە، کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە و ژمارەیان نزیک بە ١٤ کەسە.
حکومەتی سریلانکا هەروەها هۆشداری لە بارەی ئەگەری هێرش و تەقینەوەی تیرۆریستی دەدات و داوای لە مسوڵمانان کردووە، لە چوون بۆ مزگەوتەکان و بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی خۆبەدروو بگرن.
هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی گشتی پۆلیسی سریلانکا دەکەن.
رێکخراوی تیرۆرسیتی داعش بەرپرسایەتی زنجیرە هێرشەکانی رۆژانی ڕابردووی سەر ئەم وڵاتەی گرتۆتە ئەستۆ، کە بەو هۆیەوە لانی کەم ١٠٠ کەس کوژران و بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوونە.
بەگویرەی زانیارییەکان، سەرەڕای ئەو بڕیارە، موسڵمانەکان بەکۆمەڵ نوێژی هەینیان کرد.