ترەمپ داوا دەکات هێز رەوانەی ناوچەیەکی کوردستان بکرێت

0

نوچەنێت-وۆڵستریت جۆڕناڵ

دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە مانگی دیسەمبەری ٢٠١٨، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا دا، پێگەیەکی رۆژئاوایی لە چەند سەرچاوەیەک گێڕاویەتیەوە، کە سەرۆکی ئەمریکا، داوای رەوانەیکردنی هێزی سەربازی بۆ سوریا دەکات.

بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، دۆناڵد ترەمپ، داوای لە ٢١ وڵاتی هاوپەیمان کردووە، تاکوو هێز ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکەن.

بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، بەربەست لە سەر رێگەی پێکهێنانی هێزی ئێئتلافی لە رۆژئاوای کوردستان بوونی هەیە و ئەمەش پلانی ئەمریکای بۆ خستنە بواری جێبەجێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم هەرێمە دژوار کردووە.

ئەمریکا بە نیازە لە هەرێمی رۆژئاوای کوردستان،ناوچەی ئەمن بێنێتە کایەوە، تاکوو رێگر بێت لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچەیە.

لە لایەکی دیکەوە، تورکیا پێداگری لە سەر بەشداربوونی لەم ناوچە ئارامە دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com