نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
بە پێی ئەنجامی دوایین لێکٶڵینەوەی پەیمانگای ئەمریکی گاڵۆپ، عێراق یەکێکە لە خەمۆکترین وڵاتانی جیهان،
پەیمانگای گاڵۆپ، لە دواترین لێکٶڵینەوەی خۆیدا ریزبەندی وڵاتانی جیهانی بە پێی سێ پێوەری خەمۆکی، توووڕەیی و ترسناکی بۆ سالی ٢٠١٨ بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی گالۆپ، جیهانی لە ساڵی ٢٠١٧ لە ئەنجامی شەڕ و قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دۆخێکی خراپی تێپەڕ کردووە.
پەیمانگای گاڵۆپ بۆ ئەنجامدانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، زیاتر لە ١٥١ هەزار وتووێژی لە ساڵی ٢٠١٨ و لە ١٤٠ وڵاتی جیهان ئەنجام داوە، تاکو دانیشتوانی ئەم وڵاتانە لە بارەی دۆخی ژیانیان قسە بکەن.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی گاڵۆپ، ئێران و عێراق، لە ڕیزی ١٠ وڵاتی یەکەمی جیهاندان و ئەو کەسانەی، کە وتووێژیان لە گەڵ کراوە، باس لە خەمۆکی و دۆخی ناوخۆشی ژیانیان لەم دوو وڵاتە کردووە.