ئێران هەڕەشە دەکات

0

نوچەنێت-ئیرنا

وەک نوێترین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بڕیاری ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی کڕینی نەوتی ئەم وڵاتە لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت “رێگە بە هیچ وڵاتێک نادەین، کە ببێتەوە جێگرەوە، تاکوو لە بری ئەم وڵاتە نەوت هەناردە بکات”.

عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئەپریل، هەڵوێستی سعودیە و بەحرێن، سەبارەت بە پشتیوانیکردنیان لە بڕیارەکەی ئەمریکا ئیدانە کرد و راشیگەیاند “ئێران لەم قۆناغەدا هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەو وڵاتانە لەبیر ناکات”.

موسەوی هەروەها گوتی، ئێران رێگە بە هیچ وڵاتێک نادات، کە ببێتەوە جێگرەوەی نەوتی ئێران و هەر وڵاتێک ئەم کارە بکات لێی بەرپرسیارە.

شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن “سعودیە و ئیمارات، رۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەیە لە قەرەبوکردنەوەی نەوتی ئێران، کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە رێگە بە هەناردەکردنی نادرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com