نوێترین راپۆرت لە بارەی زیانەکانی شەڕی یەمەن

0

نوچەنێت-رۆیتەز

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، نوێترین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی زیانەکانی شەڕی ناوخۆیی یەمەن بڵاو کردەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا، نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، کە شەڕ لە یەمەن دەیان ساڵ پرۆسەی گەشە و ئاوەدانی لەم وڵاتە دواخستووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی نەیەوەیەکگرتووەکان، لە ئێستا٧١%ی دانیشتوانی یەمەن لە هەژاریدا دەژین و لە سەر یەک ٨/٨٨  ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

لە درێژەی راپۆرتەکە، سەبارەت بە بەردەوام بوونی شەڕ لە یەمەن هۆشداری دراوە و هاتووە: ئەگەر ئەم شەڕە تا ساڵی ٢٠٣٠ بەردەوام بێت، ٨٤ێ دانیشتوانی تووشی بەدخۆراکی دەبن و زیانەکانی سەر ئەم وڵاتە لە سەدان ملیار دۆلار تێپەڕ دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com