نوچە-ئاژانسەکان
بە گوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی حكومەتی میسر، نزیکەی ٩٠% ی بەشداربووان لە گشتپرسی بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری ئەم وڵاتە، دەنگی ئەرێنیان بە گۆڕانکاری داوە.
بەم پێێە جەنەڕاڵ عەبدولفەتاح سیسی، هەتا ساڵی ٢٠٣٠ سەرۆک سەرۆکی ئەم وڵاتە دەمێنێتەوە.
ئەنجامەکانی ئەم گشتپرسییە، نە تەنها دەسەڵاتی زیاتر دەدات بە سەرۆکی وڵات، بەڵکو لە ڕووی یاساییەوە دەسەڵاتی زیاتریش دەدرێت بە سوپا و بەرپرسانی سەربازی ئەم وڵاتە.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تەنها ١١% دەنگی “نا” یان بە هەموارکردنەوەی دەستوری میسر داوە.