نوچە-رۆیتەرز
رێکخراوی داعش، بەرپرسیایەتی خۆی لە هێرشەکانی سەر سریلانکا راگەیاند.
لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لە سەر پێگەی اعماق بڵاو بۆتەوە. رێکخراوی داعش بەرپرسایەتی هێرش بۆ سەر کەنیسە و هۆتێل و ئیدارە حکومییەکانی سریلانکای گرتۆتە ئەستۆ.
رێکخراو داعش، لە سەر ئەم پێگەیە هیچ بەڵگەیەکی بڵاو نەکردۆتەوە کە سەلمێنەری هێرشەکانی بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رۆژی یەکشەممەی رابردوو، تاکو ئێستا ٣٢١ کەس کوژراون و نزیکەی ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونە.
دەوڵەتی سریلانکا رایگەیاندووە، بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراون. ئەم هێرشانە بە تۆڵەی کوشتاری موسوڵمانانی شاری کرایست چورچی نیۆزلەند، ئەنجام دراوە.