بریندارێک دوای ٢٧ ساڵ بە هۆش هاتەوە

0

نوچەنێت: الإمارات اليوم

ژنێک دوای ئەوەی ماوەی ٢٧ ساڵە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە بێهۆش بووە و چەندین جار لە نێوان نەخۆشخانەکان گوازراوەتەوە، دووبارە هۆشی هاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ” الإمارات اليوم” ژنێك لە ئیمارات، وێڕای ئەوەی پزیشکان پێشتر بە خێزانی ئەم ژنەیان ڕاگەیاندووە کە حاڵەتەکەی چاكنابێتەوە و هۆشی نایەتەوە، لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا لە حاڵەتێکی دەگمەندا لەو کاتەی ئامادەکاری بۆ دەکرا تا بگەڕێندرێتەوە بۆ ئیمارات دووبارە هۆشی هاتەوە و ناوی کوڕە گەورەکەی هێنا و دەستی بە قسەکردن کردەوە.

مونیرە عومەر عەبدوڵا کە دایکی سێ منداڵە، ساڵی ١٩٩١  لەگەڵ کوڕە گەورەکەی کە تەمەنی چوار ساڵە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە تووشی زیانی جەستەیی گەورە بووە و بۆ ماوەی ٢٨ ساڵ بێهۆش بووە.

پزیشکان لە ئەڵمانیا بە بنەماڵەکەیان گوتووە، کە درێژترین ماوەی بێهۆشی لەلای ئەوان ١٦ ساڵە، بەڵام ئەم حاڵەتە ٢٨ ساڵی تێپەڕاندووە، بۆیە پێویست بوو ڕاپۆرتێکی پزیشکی ئامادە بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی و لە ماوەی هەفتەی کۆتاییدا لە ئەڵمانیا دەستی بە قسە کردووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com