گروپێکی ئیسلامی هێرشە تیرۆرستییەکەی سریلانکای گرتە ئەستۆ

0

نوچەنێت: رویتەرز

ئاژانسی هەواڵی رویتەرز بڵاویکردەوە، رێکخراوی داعش بەرپرسیارەتی هێرشە تیرۆرستییەکانی وڵاتی سریلانکای گرتووەتە ئەستۆ، کە بووە هۆی کوژرانی ٣٢٠ کەس و برینداربوونی ٥٠٠کەسی دیکە.

پێشتریش، جێگری وەزیری بەرگری وڵاتی سریلانکا رایگەیاندبوو “هێرشەکان لە لایەن چەند گروپێکی ئیسلامی ئەنجامدراون و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تۆڵەکردنەوە بووە لە هێرشەکانی وڵاتی نیوزیلاند”.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، هەشت تەقینەوەی یەك بەدوای یەك لە کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا لە ژمارەیەك ھۆتێل و كڵێسا روویاندا، بەهۆیانەوە ٣٢٠ کەس کوژران و ٥٠٠ دیکەش برینداربوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com