نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە رۆژانی داهاتوو بە مەبەستی دیدار لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەردانی مۆسکۆ دەکات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ئەپریل، باسی ئەم سەردانەی کیم جۆنگ ئونی بۆ مۆسکۆی پشتڕاست کردەوە.
ئەم سەردانە لە سەر داوا و بانگهێشتی فەرمی پوتین ئەنجام دەدرێت.
لە هەواڵێکی کورتدا، کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور بڵاوی کردۆتەوە، هیچ ئاماژەیەک بە شوێنی دیداری دوو سەرۆک نەکراوە.
ئەم دیدارە لە خۆیدا ڕووداوێکی مێژوویی هەژمار دەکرێت و بۆ یەکەم جارە کە سەرۆکانی دوو وڵات کۆدەبنەوە.