نوچە-رۆیتەرز
باب میندز، سیناتۆری ئەمریکی هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵێت، ئەنقەرە لە نیوان سزاکانی ئەمریکا و سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ یەکیان هەڵبژێرێت.
میندز هەڕەشە دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئەم وڵاتە بڕیاری کۆتایی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ روسی بدات، لە گەڵ سزای توندی واشنتۆن بەرەوڕوو دەبێتەوە و تەنانەت ئەمریکا ئامادە نابێت، کە موشەکی ئێف-٣٥ی رادەست بکات.
لە ماوەی رابردووشدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دابووە ئەمریکا ورایگەیاندبوو، تورکیا لە نێوان کڕینی سیستمی دژە موشەکی ئێس-٤٠٠ی روسیا وئەندامێتی لە رێکخراوی ناتۆ یەکیان هەڵبژێرێت.