نوچەنێت-ئاژانسەکان
بە بڕیاری عەلی خامنەیی، فەرماندەیەکی نوێ بۆ سوپای پاسدارانی ئێران دیاریکرا.
بە بڕیاڕی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن سەلامی، جێنشینی فەرماندەی سوپای پاسداران، پلەی سەربازیەکەی بەرزکرایەوە و وەک فەرماندەی نوێی ئەم هێزە دیاری کرا.
محەممەد عەلی جەعفەری، لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بووە و بەم بڕیارەی عەلی خامنەیی، چیدی لە پۆستەکەیدا نامێنێت.
خامنەیی لە بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندووە: بە گوێڕەی زەروورەتی جێگۆڕکێ کردنی فەرماندەی سوپای پاسداران، چیدی لە پۆستەکەیدا نامێنێتەوە.
خامنەیی لە بڕیارێکی دیکەدا، جەعفەری وەک بەرپرسی قەرارگەی کلتوری و کۆمەڵایەتی “حضرت بقیة الله الاعظم” سەر بە سوپای پاسدران دیاری کردووە.

