ئامادەکاری بۆ شەڕێکی سەخت دەکرێت

0

نوچەنێت

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، ئامادەکاریی بۆ شەڕێکی سەخت لەگەڵ ئیسڕائیل دەکات و دەشڵێت “رەنگە ژمارەیەکی زۆری ئێوە لەگەڵ من لەلایەن ئیسڕائیلەوە تیرۆر بکرێن”.

ئەوە لە کاتێکدایە، حزبوڵڵای لوبنان، بە باسکی بەهێزی ئێران دادەنرێت، کە خاوەن میلیشیایەکی بەهێزی چەکدارییە. هەروەها بە گوتەی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، “کۆماری ئیسلامی ئێران چەک و پارەی حزبەکەی دابین دەکات”.

بەگوێرەی رۆژنامەی رەئی کوێتی، ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢١ـی ئەپریل) لە زاری سەرچاوەکانییەوە، بڵاوی کردووەتەوە، کە حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا، لەگەڵ سەرکردەکانی حزبەکەی کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، حەسەن نەسروڵڵا بە سەرکردەکانی میلیشیاکەی راگەیاندووە، ئەگەری دروستبوونی شەڕێکی سەخت لەنێوان حزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل لە هاوینی داهاتوو، هەیە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا کە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرکردەکانی حزبەکەی، ئاماژەی بە ئەگەری کوژرانی خۆی لەو شەڕەدا کردووە و رایگەیاندووە، ”رەنگە ماوەیەکی زۆرتر لەناوتان نەمێنمەوە. رەنگە ژمارەیەکی زۆری ئێوە لەگەڵ من لەلایەن ئیسڕائیلەوە تیرۆر بکرێن“.

سەرچاوەکانی ئەو رۆژنامەیە باسیان لەوە کردووە، کە پێشتر هەرگیز حەسەن نەسروڵڵایان بەو رەشبینییە نەبینیوە، کە ئەگەری دروستبوونی ئەو شەڕەی بۆ ٧٠% بەرز کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ”ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ بۆردومانکردنی یەک تا دوو هەزار ئامانجی حزبوڵڵا لە یەکەم رۆژی شەڕدا، کردووە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com