نوچەنێت
كۆمپانیای گوگڵ لە دوای ئینستاگرام، هه‌ژماری تایبه‌تی دوو كه‌ناڵی پرێس تیڤی و هیسپان تیڤی ئێرانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بلۆك کرد.
لەمبارەیەوە كه‌ناڵی پرێس تیڤی بڵاویكرده‌وه، ناتوانن بچنه ناو كه‌ناڵه‌كه‌یان و گوگڵ نامه‌یه‌كی بۆ ناردوون، كه به‌هۆی پێشێلكردن یاسا و سیاسه‌ته‌كانی گوگڵ ناتوانن كه‌ناڵه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
هاوکاتیش گوگڵ پۆستی ئه‌لیكترۆنی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌ی له (Gmail)یش داخستووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ماوەیەك لەمەوبەر بە هۆی ناساندنی سوپای پاسدران، وەك گروپێکی تیرۆریستی لەلایەن ئەمریکاوە، کۆمپانیای ئینستاگرام هەژماری فەرماندەکانی سوپای پاسداران و بەشێك لەبەرپرسانی حکومەتی ئێران داخست.