شارەزایەکی ئێرانی: سعودیە پێگەی خۆی لە عێراق قایم کردووە

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ سعودیە و پێشوازیکردنی تایبەتی لە لایەن ریازەوە، سەرنجی زۆریەک لە ناوەندی سیاسی و ئاکادیمیەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە.

رێککەوتنەکانی بەغدا و ریاز، سەبارەت بە بوارە ئەمنی و هەواڵگریەکان خاڵێکی سەرنجڕاکێشی ئەم سەردانەی عادل عەبدولمەهدی بۆ ریاز بوو.

لەم بارەوە، نادر ئینتسار، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئالابامای ئەمریکا دەڵێت: گرنگترین پەیامی ئەم سەردانە ئەوەیە، کە عێراق دەیهەوێ لە دوای چەندین ساڵ شەڕی ناوخۆ و قەیرانی سیاسی، بگەرێتەوە بۆ ناو هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو دەوری جارانی خۆی بگێڕێت.

ئەم شارەزا ئێرانیە پێی وایە، کە عێراق لە ئیستادا پێویستی بە سەرمایە و وەبەرهێنانی دەرەکی هەیە و ئاسایشە، کە سعودیە بە باشی خوێندنەوەی بۆ دۆخەکە کردووە.

بە گوتەی پرۆفیسۆ ئینتسار، ئێران بە بەراورد لە گەڵ سعودیە، توانای وەبەرهێنانی لە عێراق نییە و ئەمەش وای کردووە، کە ریاز بەرەبەرە پێگەی سیاسی و بازرگانی خۆی لە عێراق پتەوتر بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com