نوچەنێت-ئاژانسەکان
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لە سێ هۆتێل و سێ کنێسە، لانیکەم ٣٠٠ کەس کوژرا و بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئەپریل، هێرشکرایە سەر سێ هۆتێل و سێ کنێسە لە وڵاتی سریلانکا.
دوایین ئامارەی قوربانیانی هێرشەکە لە لایەن سەرچاوە فەرمیەکان و پۆلیسی ئەم وڵاتە بڵاو بۆتەوە، کە ئەم هێرشە بەلانی کەمەوە ٢٠ کوژراو و ٢٨٠ برینداری لێکەوتووەتەوە
لە پەیجی کنێسەی سباستیەن، بە زمانی ئینگلیزی ئەم پەیامە نووسراوە، هێرشمان کراوەتە سەر، ئەگەر کەسوکارتان لێرەیە فریامان بکەون.