نوچە-فاریز ئەفرێز
برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، نەخشەرێگایەک بۆ رێککەوتنی کوردی رۆژئاوا و رژێمی بەشار ئەسەد دەخاتە ڕوو.
نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە گوتارێکدا کە لە سەر پێگەی فارین ئەفرێزی ئەمریکی بڵاو بۆتەوە، دەڵێت، پێویستە بە نێوەندگیری مۆسکۆ، کوردەکان لە سوریا
لە گەڵ حکومەتی مەرکەزی بگەنە رێککەوتن.
مەکگۆرک چەند مانگ دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی، لەم گوتارەدا نووسیویەتی، پێویستە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پێداچوونەوە بە ستراتیژی و تاکتیکە سیاسی و سەربازییەکانی لە سوریا بکات.
مەکگۆرک رایگەیاندووە، پێویستە هێزەکوردیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان وەک هاوپەیمانی ستراتیژی واشنتۆن بمێننەوە و ئەمریکا بە جددی پاڵپشتییان بکات .
نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، جەخت دەکاتە سەر مانەوەی کۆنتڕۆڵی هێزە کوردیەکان بە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا”لە ئێستادا تەنها مۆسکۆ دەتوانێ لە نێوان رژێمی بەشار ئەسەد و هێزەکوردیەکانی ڕۆژئاوا نێوەندگیری بکات، تاکو لە سەر بنەمایەک بگەنە رێککەوتن”.