کۆنگرەی لوتکەی پەرلەمانی وڵاتان، لە عێراق دەبەسترێ

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ کۆنگرەی لوتکەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عیراق، لە بەغدا بەڕێوەبچێ و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بەشداردەبێت.

بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕؤ شەممە ٢٠-٤-٢٠١٩، لوتکەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عیراق بەڕێوەبچێ و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، تورکیا، سوریا، ئێران، سعودیە، ئوردن و کوێت بەشداردەبن.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، داوای ئەنجامدانی ئەم کۆنگرەیەی لە بەغدا کردووەو خۆی گوتاری دەستپێک پێشکەش دەکات.

بەپێی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، کاتژێر ١١ونیوی پێش نیوەڕۆ، پێشوازی لە شاندە بەشدارەکان دەکرێت و کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ کۆنگرەکە دەست پێدەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com