“سەدان سیخوڕ” دەستگیر دەکرێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران دەڵێت، بە سەدان کەسیان  بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا دەستگیر کردووە.

ئەم لێدوانەی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، دوای ئەوە دێ کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا(سی ئای ئەی)رایگەیاند کە سەرچاوە و وزەیەکی زۆرتر بۆ ئێران و ڕوسیا تەرخان دەکەن.

وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران،  تەنها ئاماژەی داوە بە دەستگیرکردنی ٢٩٠ سیخوڕی ئەمریکا و وردەکاری زیاتری لەم بارەوە نەخستۆتە ڕوو.

بە گوتەی مەحمود عەلەوی، لە داهاتوویەکی نزیکدا و بە رێگەی میدیاکانی ئێران زانیاری زیاتر لە سەر ئەم بابەتە بڵاو دەکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com