نوچە-بی بی سی
ئەمرۆ شەممە،٢٠ی ئەپریل خەڵکی میسر چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان تاکوو داهاتووی دەسەڵاتی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی ئەم وڵاتە یەکلا بکەنەوە.
ئەم گشتپرسییەی میسر ئەگەر دەنگی پێویست بهێنێتەوە. دەستوری وڵات هەموار دەکرێتەوە و دەسەڵاتی زیاتر دەدرێ بە عەبدولفەتاح سیسی.
گروپەکانی نەیاری و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، ئەم گشتپرسییە ئازادانە و دادپەروەرانە نییە . لەم گشتپرسیەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە خەڵکی میسر دەنگ بدەن بە سەقامگیری و ئاسایش.
بە پێی ئەو گۆڕانکاریانەی کە خراوەتە دەنگدانەوە، ماوەی سەرۆکایەتی سیسی لە چوار ساڵ دەکرێت بە شەش ساڵ و بۆ جارێکی دیکە رێگەی پێدەدرێ کە بۆ ئەم پۆستە خۆی کاندید بکاتەوە.
سیسی ساڵی ٢٠١٣ کودەتای بە سەر محەممەد مورسیدا کرد. ساڵی دواتر لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی سەرتاسەری بوو بە سەرۆککۆمار.