رێژەی کوژراوان لەبەرزبوونەوەدایە

0

نوچە-الجزیرە

بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی سەنتەری دیراساتی شەڕەکان، لە مانگی جانیوەری ٢٠١٦وە زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس بە هۆی شەڕی ناوخۆی یەمەنەوە کوژراون.

لە گەڵ ئەوەی کە ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە رێژەی قوربانیانی شەڕ بەر لەو رێکەوتە نەکردووە، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە تا دێ ئاماری کوژراو و بریندەرەکان زۆرتر دەبێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەوڵدەدرێت بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستی یەمەن و ئاسایی بوونەوەی دۆخی بەندەری حەدیدە.

هەر بە گوێرەی راپۆرتەکە، بە هۆی هەوڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی ئارامی و ئاگربەست، تەنها لە مانگی ئەپریلی ئەمساڵدا دۆخەکە هێور بۆتەوە  وژمارەی کوژراوەکان دابەزیوە.

هاوکات ئاماژە بە هاوپەیمانی سەربازی سعودیە  وهاوبەشەکانی کراوە کە،٣١٥٥ جار هێرشیان کردۆتەوە سەر حوسییەکانی یەمەن کە لایەنێکی ئەم شەڕەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com