ئەمریکا بەڵگەی نوێ لە سەر ئێران بڵاو دەکاتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

چەند رۆژ دوای ئەوەی، کە پوختەی راپۆرتی ساڵانەی ئەمریکا لە بارەی رادەی پابەندبوونی وڵاتان بە  رێککەوتن و بەڵێنە ئەتۆمییەکان بڵاو بووەوە، ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵ تاوتوێی ئەم راپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان کردووە.

پێگەی المانیتور ڕایگەیاندووە، ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستی ئەم وڵاتە  کراوەتر دەکات تاکو لە پەیوەندی پابەند نەبوونی ئێران بە بەڵێنییە ئەتۆمییەکانی، گوشاری زیاتر بخاتە سەر تاران و بیهەوێ لە ڕابردوو زیاتر سزای ئێران بدات.

لە بەشێک لە راپۆرتی پەیوەست بە ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، تاران بە نهێنێ پەرەی بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی داوە و ئەمەشی بە هەوڵی نوێی رژێمی ئێران بۆ  پێشێلکردنی بەڵێنە کانی.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەم راپۆرتە دوای هەڵسەنگاندنێکی تەواوی زانیارییەکان بڵاو بۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com