نوچە-رۆیتەرز
سەرۆکی ئەمریکا، بەم زووانە سەردانی ژاپۆن دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
یوشی هیدە سۆگا،، گوتەبێژی دەولەتی ژاپۆن بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، کە تۆکیۆ مانگی مای میوانداری دۆناڵد ترەمپ دەکات.
بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا، رۆژانی ٢٥ بۆ ٢٨ی مانگی مەی سەردانی ژاپۆن بکات.
ترەمپ لە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن، لە گەڵ ئیمپراتۆر و هەروەها شینزۆ ئابە، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.