تورکیا، سامان و دارایی چەند بەرپرسێک بلۆک دەکات

0

نوچە-سپۆتنیک

تورکیا  لە بڕیاریکدا، دەستی بە سەر داراییەکانی پێنج کەسایەتی و سەرکردەی حوسییەکانی یەمەندا گرت.

بە پێی بڕیاریک، سەرجەم داراییەکانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن و عەبدولمەلیک حوسی لە لایەن تورکیاوە بلۆک کران.

ئەم بڕیارەی تورکیا، بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە و بێجگە لەم دوو کەسە، داراییەکانی پێنج کەسی دیکە لە سەرکردەکانی حوسییەکانی یەمەن دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەم کەسانە بەشێکن لە فەرماندە سەربازیەکانی بزووتنەوەی ئەنسارولڵای یەمەن، کە لە حوسییە شیعەکانی ژێر پشتیوانی ئەم وڵاتە پێکدێن.

بە گوێرەی بڕیارەکەی تورکیا، سەرجەم داراییەکانی ئەم کەسانە کە لە بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانی ئەم وڵاتەدا، تا ٢٦ی فێبریوەری ٢٠٢٠ بلۆک دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com