لیستی وڵاتانی قەیران لێدراو بڵاو دەبێتەوە

0

نوچە-یەنی شەفەق

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لیستی دە وڵاتی جیهانی بڵا وکردەوە کە خەڵکەکەی ئاسایشی خۆراکیان نییە و پێوستییان بە یارمەتی نێودەوڵەتییە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، ملیۆنان کەس لە خەڵکی جیهان  لە خواردنی تەندروست بێبەشن  وبە گوێرەی پێویستیش دەستیان بە خۆراک ناگات.

بە  پێی راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، دە وڵاتی یەکەمی جیهان کە دانیشتوانی دووچاری بەدخۆراکی بوونەتەوە بریتین لە: یەمەن، سودانی باشور، ڤەنزۆێلا، زیمبابوە،کامێرۆن، بۆرکینافاسۆ، هاییتی، ئەفغانستان و نێجریا.

ئەم وڵاتانە، بە هۆی شەڕ و قەیرانی ئابوری توانای دابینکردنی خۆراکی پێویست و تەندروستیان بۆ دانیشتوانەکەی نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com