نوچە-رۆیتەرز
رۆژێک دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سعودیە، عادل عەبدولمەهدی لە گەڵ شازادەی جێنشینی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە.
ئەم دیدارەی نێوان عادل عەبدولمەهدی و محەممەد بن سەلمان، لە کاتێکدایە کە سعودیە لە هەوڵدایە عێراق لە ژێر کاریگەری تاران دوور بخاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی رابردوو لە گەڵ شای سعودیە کۆبووەوە.لەم دیدارەدا ١٣ رێککەوتنی سیاسی و بازرگانی لە نێوان ریاز و بەغدا واژۆ کرا.
عادل عەبدولمەهدی، جەختی کردۆتەوە سەر بەردەوام بوونی پەیوەندییەکانی ریاز و بەغدا.