نوچە-ئاژانسەکان
کۆریای باکور، چیدی نایهەوێ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئەم وڵاتە بێت.
پیونگ یانگ، داوای لە واشنتۆن کردووە کە کەسێک وەک جێگرەوەی مایک پەمپیۆ، بکاتە ئەندامی شاندی دانوستانکاری خۆی لە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور.
ئەم هەواڵە ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٨ی ئەپریل لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور پشتڕاست کرایەوە.
ئەمریکا پێداگری لە سەر وەلانانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکور دەکاتەوە و بەرامبەر بەمەش، پیونگ یانگ داوای لە واشنتۆن کردووە کە گەمارۆ و سزاکانی بۆ سەر ئەم وڵاتە هەڵبوەشێنێتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دوای دوو دەور دانوستان لە نێوان سەرۆکانی هەر دوو وڵات، رۆژی رابردوو پیونگ یانگ چەکێکی نوێی تاقیکردۆتەوە.