نوچە-یۆرۆ نیوز
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئارتەش و سوپای پاسدارانی ئەم وڵاتە هیچ کات هێرش ناکەنە سەر وڵاتانی دراوسێ و گەلانی موسوڵمان و بەرژەوەندییەکانیان.
بە گوتەی سەرۆککۆماری ئێران، سوپای ئەم وڵاتە تەنها بەرامبەر بە لایەنی هێرشکار دەوەستێتەوە. هاوکات ئەمریکا و ئیسرائیل بە سەرچاوەی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە وەسف دەکات.
سەرۆککۆماری ئێران، لە میانی رێژەی ساڵانەی ئارتەشی ئێران ئەم هەڵوێستەی وڵاتەکەی خستۆتە روو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنگژەی نێوان تاران و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە ڕووی لە زیادبوونە.
لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران، بە فەرمی خرایە لیستی تیرۆری ئەمریکاوە و سعودیە، ئیسرائیل، بەحرەین و ئیمارات، هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی جیهان پشتیوانی خۆیان لەم بڕیارە خستۆتە ڕوو.