نوچە-رۆیتەرز
لە کاتێکدا محەممەد جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە. تورکیا جەخت دەکاتە سەر پەرەپێدان بە پەیوەندییە بازرگانیەکانی لە گەڵ تاران.
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە بە دوای میکانیزمێکەوەیە کە بەو پێیە پەرە بە پەیوەندیە بازرگانییەکانی لە گەڵ ئێران بدات.
چاوش ئۆغڵو لە پۆستێکی تویتەریدا نووسیویەتی، پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا ڕۆژ لە دوای رۆژ پتەوتر دەبن و ئەم پەیوەندیانە یارمەتی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە دەدات.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەنقەرە گەمارۆ یەکلایەنەکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران رەتدەکاتەوە”سزاکانی ئەمریکا زیانی بە پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکە دەگەیەنێ و، تا دێ ئێران گۆشەگیر دەکات”.