ناکۆکی کەوتە نێوان سوننەو شیعەکانی پەرلەمان

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕێککنەکەوتنی لایەنەکان، دیاری کردنی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.                                                                                     

بەهۆی ناکۆکی لایەنەشیعەکان لەسەر دابەشکردنی لیژنەهەمیشەیییەکانی پەرلەمانی عێراق، تائێستا پەرلەمان سەرۆکی لیژنەکانی دیاری نەکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە هێشتا وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی لایەنەشیعەکانەوە یەکلایی نەکراوەتەوە.                                                                                            

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شێروان دووبەردانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دیاریکردنی لیژنە هەمیشەیییەکانی پەرلەمان، ڕایگەیاند”تائێستا لایەنەكان لەسەر سەرۆكایەتی لیژنەكان هەمیشەیییەکانی پەرلەمان نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی کۆتایی، ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧-٤-٢٠١٩ بۆ جارێکی تر بەهۆی ڕێککنەکەوتنی لایەنەکان دیاریکردنی سەرۆکی لیژنەکان دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو”.                               

دووبەردانی، گوتیشی”دیاریکردنی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان پێویستی بەڕێککەتنی سیاسی هەیە، کێشەی لایەنەکانیش لەسەر لیژنەسیادیییەکان، هەرکاتێکیش لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن لەسەری پەرلەمان سەرۆکی لیژنەکان یەکلایی دەکاتەوە”.                                                                                                                              

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، فراکسیۆنە کوردستانییەکان هیچ کێشەیەکیان لەسەر دابەشکردنی لیژنەکان نابێت لەناو خۆیاندا، هەرکاتێک لایەنەشیعە و سونەکان گەیشتنە ڕێککەوتن ئێمە بەئاسانی لەناو خۆماندا ئەو لیژنەی بەکورد دەدرێت یەکلایی دەکەینەوە “کورد داوای دوو لیژنەی سیادی کردووە”.                        

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com