نوچە-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز رایگەیاند، لە کاتێکدا بۆ ماوەی چەند مانگێکە دانوستانەکانی تاڵیبان وئەمریکا لە دۆحەی قەتەر بەردەوامە. تاڵیبان گۆڕانکاری لە ئەندامانی شاندەکەی کردووە.
گوتەبێژی رێکخراوی تاڵیبان دەڵێت” بۆ یەکەم جار ژنان دەکەنە ئەندامی شاندی دانوستانکار”.
بە گوێڕەی لێدوانی گوتەبێژی تاڵیبان، لە خولی داهاتووی گفتوگۆکانیان لە گەڵ ئەمریکا، ژنان وەک ئەندامی شاندی دانوستانکاری بەشداری پرۆسەی گفتوگۆکان دەبن.
زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان دەشڵێت، ئەم ژنانە بەشداری گفتوگۆی ڕاستەوخۆی تاڵیبان ولایەنی ئەمریکی نابن، بەڵام رێگەیان پێدەدرێ وەک نوێنەری بەشی کۆمەڵگای مەدەنی لە چەند بڕگەیەکی دانوستانەکان بەشدار بن.
خولی داهاتووی دانوستانەکانی تاڵیبان و ئەمریکا، ١٩ی ئەپریل لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە دەچێت.