موقتەداسەدر لەبارەی حەشدی شەعبی، هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی ڕەوتی سەدر، لەبارەی یارمەتییەکانی حەشدی شەعبی بە ئێران و جێگیربوونیان لەم وڵاتە هەڵوێستی وەرگرت.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و کەسایەتی ئایینی عێراقی، لە تویتێکدا وێڕای بەرزنرخاندنی یارمەتی و هاوکاریەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە لێقەوماوانی لافاو لە ئێران، ڕایگەیاندووە کە ئەولەوییەتی یەکەم بە خەڵکی ناوخۆی عێراقە نەک وڵاتانی دەوروبەر.

موقتەدا سەدردەڵێت”بۆ پاراستنی یەکڕیزی عێراقییەکان، گەیاندنی هاوکاری و یارمەتی بە خەڵکی لێقەوماوی عێراق دەبێ ئەولەوییەتی یەکەمی ئەم هێزە بێت”.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەروەها گوتویەتی، ئەگەر کێشە و گرفتەکانی زیانبەرکەوتوانی لافاو لە عێراق چارسەر بێت، ئەوە ئامادەین کە هاوکاری وڵاتانی دەوروبەر بکەین.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە ژێر پشتیوانی سوپای پاسداران و بە پاساوی یارمەتیکردنی لێقەوماوانی لافاو لە ئێران ڕەوانەی چەند شاڕێکی ئەم وڵاتە کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com