پەیوەندییەکانی ناتۆ و مۆسکۆ دادەخرێ

0

نوچە-سپۆتنیک

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ دووشەممە،١٥ی ئەپریل رایگەیاند کە سەرجەم هاوکاری و پەیوەندیە سەربازی و غەیرە سەربازیەکانی ڕوسیا و ناتۆ بە یەکجاری راگیراوە.

گرۆشکۆ ئەلەکساندەر، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت”ناتۆ هەموو پەیوەندیەکانی لە گەڵ مۆسکۆ ڕاگرتووە.  تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەک نابیندرێ کە نیشانی بدات لەم بنبەستە دەرباز بین”.

ئەم بەپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هەروەها دەڵێت” چالاکییەکانی ناتۆ لە دەریای ڕەش، ئاسایشی ناوچەکەی بەرەو لاوازی بردووە و مۆسکۆش بێ هەڵوێست نابێت”.

ناتۆ سەرەتای مانگی ئەپریل ڕایگەیاند، کە بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی سەربازی خۆی، مانۆڕێکی سەربازی بەربڵاو لە دەریای رەش ئەنجام دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com