نوچەنێت
سوپای عێراق رایدەگەیەنێت، له ئاكامی بۆردومان و پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له حه‌مرین، والی سه‌ربازی كه‌رتی حه‌مرین و سێ له یاریده‌ده‌ره‌كانی كوژران.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری، ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، له رێی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییه‌وه كه به هێلیكۆپته‌ر ئه‌نجامیاندا، توانیان والی سه‌ربازی كه‌رتی حه‌مرینی داعش و سێ یاریده‌ده‌ری بكوژن.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دەشڵێت، ئه‌و ئۆپراسیۆنه به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ئه‌نجامدراوه.