نوچە-ڤۆڵت ئێم زونتاگ
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەڵمانیا، لەبارەی هێرشە سایبەریەکانی داعش هۆشداری دەدات.
تۆماس هۆڵدنوانگ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکانی داعش دەخاتە ڕوو- و دەڵێت، داعش وەکوو هێزێک ماوەتەوە و بە دوور نییە، هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتان دەستپێبکاتەوە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەڵمانیا، هێرشە سیابەریەکان، تاکتیکێکی نوێی داعشە و دەبێ بۆ رێگرکردن لەم هێرشانە، رێوشوێنی ئەمنی توند بگرنە بەر.
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەڵمانیا هەروەها دەڵێت، ژمارەیەک لە ئەندامانی داعش ئەم و ڵاتەیان بەجێ هیشتووە، بەڵام ناکرێ بە وردی دەستنیشانی بکەن کە ژمارەکەیان چەندە.