نوچەنێت: رووداو
حکومەتی تورکیا پلانی داناوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان بکات. بەپێی پلانەکەش دەسەڵاتی سەرۆک شارەوانییەکان سنوورداردەکرێت و تەنیا وەک چاو‌دێر پرۆژەکانی حکومەت بەڕێوەدەبەن.
پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیاش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەو وڵاتە لە چەند شارێکی گەورەدا دۆڕاوە، هەربۆیە هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو پلانە دەدات.
پلانی حكومه‌تی توركیا بۆ بەڕێوەبردنی شاره‌وانییه‌كان
– ئه‌نجوومه‌نی شارەوانییەکان و موختاره‌كان نامێنن
– سیستەمێكی هاوشێوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌سه‌ڵاتێکی سمیبولی جێبەجێدەکرێت
– سه‌رۆككۆمار ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كاندا ده‌بێت
– سەرۆککۆمار مافی دانانی قەییومی دەبێت
ئەو پلانە ساڵێک پێش ئێستا لەلایەن حکومەتەوە هەوڵی جێبەجێکردنی درا، بەڵام بەهۆی ناڕەزاییەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە راگیرا.