نوچەنێت: ئاژانسەکان
سوپای سوودان رایگه‌یاند، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی پێشووی سوودان ده‌ستگیركراوه و له شێوێنێكی پارێزراوه. هەروەها چەند بڕیارێکیشیان بۆ ئیدارەدانی وڵات دەرکرد.
ئەوە لە کاتێکدایە لە له ٦-٤-٢٠١٩ـەوە، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ده‌ستیپێكردووه.
ژماره‌ی دانیشتووانی سوودان ٤٠ ملیۆن كه‌سه و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ماوه‌ی ٣٠ ساڵه فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته ئه‌فریقییه ده‌كات و له سه‌رده‌می ئه‌ودا، باشووری سوودان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ جیابوویه‌وه و دەستوریان لەسەر بنەمای سەرێعەتی ئیسلامی دانراوە.
عه‌وز عوف، وه‌زیری به‌رگری رایگه‌یاند: سوپا كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كرد و سه‌رۆكی پێشووی سوودان ده‌ستگیركرا. گوتیشی “ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازی پێكده‌هێنرێت و سه‌رجه‌م زیندانییه سیاسییه‌كان ئازاد ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ باری له ناكاوی له وڵات راده‌گه‌یه‌ندرێت”.
پوخته‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سوپای سوودان:
-عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ده‌ستگیركراوه.
-داماڵینی رژێمی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر له ده‌سه‌ڵات.
-پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات تا ماوه‌ی دوو ساڵ.
-په‌كخستنی ده‌ستووری كاتی ٢٠٠٥.
-راگه‌یاندنی باری له‌ناكاوی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ.
-قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كاتژمێر ١٠ی شه‌و تا ٤ی به‌یانی.
-داخستنی ئاسمانی سوودان بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر.
-داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان تا كاتێكی نادیار.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ویلایه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌بردنیان له لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منییه‌وه.
-به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگای ده‌ستووری و داواكاری گشتیی.
-پارێزگاری له ژیانی گشتی و سه‌روماڵی هاوڵاتیان و دامه‌زراوه‌كان.
-راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ته‌واوی سوودان.
-ئازادكردنی زیندانییه سیاسییه‌كان.
-زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ كاری سیاسی و هه‌ڵبژاردن.
-پابه‌ندبوون به سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه ناوخۆی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
-به‌رده‌وامی كاری رێكخراوه‌كان و باڵیۆزخانه‌كان.
-پارێزگاری له مافی مرۆڤ.
-پاراستنی مافی دراوسێیه‌تی.
-پاراستنی شوێنه پیرۆزه‌كان.
-دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.