ژنێک دەبێتە سیمبۆلی خۆپێشاندەران

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، وێنە و فیلمی ژنێکی خۆپیشنادەری سودانی لە سەر تٶڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە و بۆتە سیمبۆلی ناڕەزایی و خۆپێشاندانەکانی ئەم وڵاتە.

ئەم ژنە سودانیە، کە ناوی “آلاء صلاح”ـە، لەو کلیپانەی، کە بڵاو بۆتەوە هاواری ئازادی دەکات و وەک ڕابەرێکی خۆپیشاندەران هەڵسوکەت دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ناوسناوی کنداکەی پێدراوە، کە ناوی مەلیکەیەکی سودان بووە، لە سەردەمی کەوناور.

ژنان و چالاکانی ژن لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا رۆڵێکی کارا و بەرچاویان لە رێکخستنی خۆپیشاندان دژ بە رژێمی ئەم وڵاتە بووە.

تەنها لە مانگی ڕابردوودا سەرباری بڕیاری سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە، سەبارەت بە ئازاکردنی ژنە بەندکراوەکان،٩ چالاکوانی ژن سزای زیندان و قامچی لێدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com