نوچەنێت-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئاشکرای دەکات، کە میسر لە پلانی ستراتیژی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناتۆی عەرەبی بە ئامانجی کۆنترۆڵ و چاودێری کردنی ئێران دەکشێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری چوار سەرچاوەی ئاگادار ڕایگەیاندووە، کە سەرباری هەوڵەکانی ئیدارەی دۆنالد ترەمپ، بۆ پێکهێنانی ناتۆی عەرەبی، وڵاتی میسر لە ئەندامەتی لەم هاوپەیمانییە دەکشێتەوە.
ئەم هاوپەیمانییە بە بەرەیەکی دژی ئێران دەناسرێتەوە و بڕیارە پلانی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی ناوچەیی و دەرەکی ئێران ئامادە بکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، هۆکاری ئەم کشانەوەی میسری گێڕاوەتەوە بۆ دڕدونگبوونی میسر، لە سەرکەوتنی ئەم هاوپەیمانێتییە.
هاوکات میسر نیگەرانی ئەوەیە، کە وەها هاوپەیمانییەک ببێتە هۆی قووڵتربوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان تاران و وڵاتانی ناوچە.