نوچەنێت-روسیاالیوم
بە گوێرەی پێشنینی کەش و هەوای ئەفغانستان، لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین و لافاو زیاتر لە ١٦ ویلایەتی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی، کە بە هۆی لافاوەوە لە رۆژانی ڕابردوو زیانی گیانیان بەرکەوتووە یان بەم هۆیەوە برینداربوونە، لە ٤٠٠ کەس تێدەپەڕێ.
هەستانی لافاو و زیانەکانی بۆ سەر ژیان و سرووشتی خەڵکی ئەفغاستان، بە گوێرەی پێویست میدیایی نەکراوەتەوە.
بە هۆی لافاوەکانی مانگی ڕابردووەوە بەلانی کەمەوە ١٤٧ کەس گیانیان لە دەستداوە و بە هەزاران خانوبەرە وێران بوونە و کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.