نوچەنێت
شەوی رابردوو بههۆی لافاوهوه بهشێكی شاری ئههوازی ئێران ژێرئاو كەوت و حكومهتیش باری نائاسایی لهو شاره راگەیاند.
غوڵامرەزا شەریعەتی، پارێزگاری خوزستان رایگەیاند: شەوی رابردوو بەشێک لە شاری ئەهواز بەهۆی لافاوهوە ژێرئاو کەوتووە و مەترسی لەسەر ژیانی ٧٠ هەزار هاوڵاتی ئەو شارەی دروست کردووە.
پارێزگاری خوزستان ئاماژەی بەوەداوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی لافاوەکە، باری نایاسایان لە ئەهواز راگەیاندووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ٢٠٠ گوند و پێنج ناوچە لە ئەهواز چۆڵکراون.