موقتەدا سەدر لەسەر یاری پۆبجی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت

رێبەری رەوتی سەدر داوای لە منداڵان و گەنجان كرد لە یاری پۆپجی و یاری كلاسیكۆ دووربكەونەوە و دەڵێت “بەداخێکی زۆرەوە کە نەوەی ئێمە یان دەبێتە قوربانی تەقینەوە یان رووبەڕووی ئیرهاب دەبێتەوە و شەهید بێت، یانیش بەهۆی پۆبجی و یاری (تۆپی پێ) دەمرێت”.

لە توویتەری خۆی، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی ئاراستەی منداڵان و گەنجان كردووە و دەڵێت “ئەمجارە بەناوی ئایینەوە قسەتان لەگەڵ ناكەم، داواشتان لێناكەم شەرع جێبەجێبكەن و لەو قۆناخەدا شارەزایی لە ئایینەكەتان پەیدابكەن. بەڵكو لەسەر بنچینەی خۆشەویستی و برایەتی قسەتان لەگەڵ دەكەم، كە جگە لە بەرژەوەندی رۆشنبیری، زانستی، كۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ئەخلاقی ئێوە هیچ شتێکی دیكەم ناوێت‌”.

موقتەدا سەدر دەشڵێت “زۆر دڵگران دەبم كاتێک دەبینم منداڵان و گەنجە خۆشەویستەكان چاویان خستووەتە سەر مۆبایلەكانیان و سەرقاڵی یاری پۆپجین. پێتان ناڵێم ئەوە یاری تووندوتیژییە، وەكو لەلایەن گوتاربێژانەوە پێتان گوتراوە. بەڵێ،‌ زۆربەی گەنجەكانمان لەكاتی خورادن، خواردنەوە، كاركردن، شۆفێری، پێش خەوتن، راستەوخۆ دوای لەخەو هەڵسان، لەرێگەكان، شەقامەكان، پاركەكان، فرۆشگەکان و شوێنەكانی دیكە، خەریکی مۆبایلەکانیان”

رێبەری رەوتی سەدر گوتووشیەتی “گەنجان لەناو گۆڕەپانی جەنگی كراوەی یاری پۆپجی و پەخشی راستەوخۆی بی ئێن سپۆڕت و یاریەكاندان. خۆشەویستانم پێتان ناڵێم حەرامە، هەروەها پێشتان ناڵێم خراپە، یان قورئان حەرامی كردووە یان سوننەتی پێغەمبەر”.

موقتەدا سەدر دەڵێت “بەداخێکی زۆرەوە، کە نەوەی ئێمە یان دەبێتە قوربانی تەقینەوە یان رووبەڕووی ئیرهاب دەبێتەوە و شەهید بێت، یانیش بەهۆی پۆبجی و یاری (تۆپی پێ) دەمرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com