حەشدی شەعبی دژی ئەمریکا هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت-بغداد الیوم

جێگری  یەکەمی سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق، بەرامبەر بە بڕیاری ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران، وەک هیزێکی تیرۆریستی، هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاند “ئەم بڕیارەی ئەمریکا گەمژانەیە و ئەمریکا دەبێ چاوەڕوانی کاردانەوەی جددی بێت”.

ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٠ی ئەپریل، لە بەیانێکدا وێڕای ئیدانەکردنی بڕیاری ئەمریکا بۆ ناساندنی سوپای پاسداران، وەک هێزێکی تیرۆریستی، جەخت لەسەر مانەوەی ئەم هێزە لە بەرەی ئێراندا دەکاتەوە.

بەیانی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، کە هەڕەشە ئامێزە، جەختیش دەکاتەوە، کە “ئەم ىڕیارەی ئەمریکا دەرهاویشتە و زیانی جددی بۆ واشنتۆن بەدواوە دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com