نوچەنێت-ئاژانسەکان
مستەفا بالی، گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، وەزیری نەوتی داعش لە دوایین دانپێدانانەکانی خۆی گوتوویەتی، کە ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی داعش، لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا خۆی حەشار داوە.
گوتەبێژی هەسەدە لە سەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: «اسامه عوید الصالح»، وەزیری نەوتی داعش، کە لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیر کراوە، دانی بەوەدا ناوە، کە ئەبوبەکر بەغدادی، لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا و لە باکوری سوریا خۆی حەشار داوە.
تاکوو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی شوێنی خۆحەشاردانی بەغدادی لاڕوون نییە. هەروەها تورکیا بەرامبەر بەم لێدوانەی گوتەبێژی هەسەدە، تاکوو ئێستا هەڵوێستی وەرنەگرتووە.