نوچەنێت-فۆکس نیوز
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، تیرۆریستە.
لە وەڵامی پرسیاری کەنالی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا، کە لە پەمپیۆ پرسیویەتی ئایا قاسم سولەیمانی هاوشێوەی ئەبوبەکر بەغدادی تیرۆریستە، رایگەیاندووە “بەڵێ ناوبراو تیرۆریستە”.
بەشێک لەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە قاسم سولەیمانی، لە سەر تویتەری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بڵاو بۆتەوە.
پەمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە “دەستی پاسدارانی ئێرانی بە خوێنی سەربازانی ئەمریکا سوور بووە”.