نوچەنێت-ئاژانسەکان
ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، پەیامێک ئاراستەی سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ حەسەن ڕوحانی، داوای لە رژێمی ئێران کردووە، کە سەبارەت بە بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە، چیدی مشتومڕ لە گەڵ واشنتۆن نەکات.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا حەسەن روحانی، بەرگری لە ڕۆڵی سوپای پاسداران لە پاراستنی رژێمی ئێران کردۆتەوە.
سوپای پاسداران بە بوونی ١٢٥ هەزار چەکدار، کاریگەری و هەژمۆنی تەواوی بە سەر جومگە سەربازی و ئابوریەکانەوە ئەم وڵاتەوە هەیە.
ماکرۆن داوای لە ڕوحانی کردووە، کە چیدی لە پەیوەندی لە گەڵ ئەم بڕیارەی ئەمریکا ململانێی واشنتۆن نەکات.