هەڵوێستی عێراق لەسەر بڕیارەکەی ئەمریکا دژ بە سوپای پاسداران

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بە واشنتۆنیان راگەیاندووە “ناساندنی سوپای پاسداران وەکو گروپێکی تیرۆریستی کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوچەکە و رەوشی عێراق دەبێت”.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند ”هەوڵماندا ئەو بڕیارەی ئەمریکا رابگرین، پەیوەندیمان بە هەموو دۆستەکانمانەوە کرد، قسەمان لەگەڵ شا عەبدوڵڵا، سەرکردایەتی میسر، لەگەڵ هەموو دۆستەکانمان، لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا کردووە، پێمان راگەیاندوون، بڕیاری لەم شێوەیە رەنگە کاریگەری نەرێنی لێبکەوێتەوە”.

عادل عەبدولمەهدی هۆشداری دا لەو کێشە و ناکۆکیانەی بەهۆی ئەو بڕیارە روودەدەن و دەڵێت ”هەر هەڵکشانێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران هەموومان تێیدا دۆڕاو دەبین”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها رایگەیاند: “بەغدا هەوڵی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ تاران دەدات، بە هەمان شێوەش لەگەڵ واشنتن، ئەو سیاسەتەش ئێستا لە هەموو کات پێویستترە”.

دەقی قسەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بڕیارەکەی ئەمریکا:

لەبارەی بڕیارەکەی ئەمریکاوە، لێتان ناشارینەوە هەوڵماندا ئەو بڕیارەی ئەمریکا رابگیرین، پەیوەندیمان بە هەموو دۆستەکانمانەوە کرد، قسەمانکردوە لەگەڵ شا عەبدوڵڵا، سەرکردایەتی میسر، لەگەڵ هەموو دۆستەکانمان، لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا. ئێمە و تیمی حکومیی قسەمان لەگەڵ هەموومان کردووە و، پێمان راگەیاندوون، بڕیاری لەم شێوەیە رەنگە کاریگەری نەرێنی لێبکەوێتەوە، بەڵام بە هەر حاڵ ئەوان بڕیارەکەیاندا، بەهەمان شێوە ئێرانیش بڕیاریداوە. عێراق دەیەوێت خۆی بە دوور بگرێت لە هەموو ململانێیەک و هەوڵدەدات پەیوەندییە بەشەکانی لەگەڵ هەردوولا بەکاربهێنێت لە بەرامبەر هەردوو لایەن و هەموو لانەکانی دیکەوە. عێراق بەردەوام  دەیەوێت خۆی هەر ململانێیەک بە دوور بگرێت لە ناوچەکەدا و چەندین جار لەوبارە و لێدوانمان داوە و چەندین جار ئەوەمان دووپاتکردووەتەوە، و چاومان بە لایەنی ئەمریکا کەوتووە، جەنەراڵ مەکێنزی لێرە بوو ، هەروەها لە تارانیش لەگەڵ برایانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی قسەمان کردووە ، بەوەی نامەوێت لەسەر خاکەکەماندا هیچ ململانێییەک رووبدات. جا لەلایەن رێکخراوەکانەوە دژی وڵات، یاخود لەنێوان وڵاتانەوە. هیچ وڵاتێک  لە ناوچەکەدا نییە، ئەوەندەی عێراق بەهۆی ململانێکانەوە زیانی بەرنەکەتووە، چەندین دەیەیە، عێراق لە جەنگی ناوخۆیی و دەرەکیی دایە و، پێویستە ئەمە بەوەستێنرێت، ئێمە ئەوەمان نانەوێت، پەیوەندییەکی روونمان لەگەڵ هەموو وڵاتێک دەوێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com