نوچەنێت
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، داوایەکی ئاکپارتی لەبارەی دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی شاری ئیستانبوڵ رەتکردەوە.
پێشتر ئەردۆغان رایگەیاندبوو، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی تورکیا بە “تاوانێکی رێکخراو” شێوێندراوە و گومانی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ٣١ـی مانگی رابردوو دروستکرد.
بەگەێرەی زانیارییەکان، ئەردۆغان لە لەدەستدانی ئیستانبوڵ و ئەنقەرە نیگەرانە، بەڵام نیگەرانییەکانی لە ئیستانبوڵ زیاترە، چونکە بە چەند هەزار دەنگێک شکستیان هێنا و جەهەپە شارە گەشتیارییەکەی تورکیای بردەوە.
هەروەها سووربونی ئەردۆغان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ئێستای هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ و هەڕەشەکانی، بەهای لیرەی تورکی دابەزاندووە.