عێراق تاوتوێی بڕیارەکەی ترەمپ دەکات

0

نوچە-مهر

وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بارەی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دانانی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، هەڵوێستی وەرگرت.

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیاری ئەمریکا بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران تاوتوێ دەکەین.

حەکیم لە تویتێکدا دەنوسێت، پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق ستراتیژییە .

هاوکات گوتەبێژی سەربازی حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند، کە بەرەی بەرگری ئەم وڵاتە لە گەڵ سوپای پاسدارانی ئێران دەمێنێتەوە.

جعفر الحسینی، گوتەبێژی حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند سوپای پاسداران لە بەرەنگاربوونەوەی سیناریۆکانی ئەمریکا لە گەڵ گەلانی ناوچەکە بووە و ئەم هێزەش لە گەڵ سوپای پاسداران دەمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com