پەرلەمانتارانی ئێرانی جلی پاسداران لە بەردەکەن

0

نوچە-ئاژانسەکان

رۆژێک دوای ئەوەی کە ئەمریکا، سوپای پاسدارانی وەک هێزێکی تیرۆریستی ناساند. ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە جلوبەرگی پاسدارانیان لە بەرکرد و دروشمی مەرگ ونەمانیان بۆ ئەمریکا گوتەوە.

عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ(٩ی ئەپریل) رایگەیاند، لە ڕوانگەی ئێرانەوە، دەوڵەتی ئەمریکا و هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە هێمای تیرۆریزمی نێودەوڵەتین.

هاوکات لە پەرلەمانی ئێران رەشنووسی بڕیارێک ئامادە کراوە، کە بەو پێیە سەرجەم هێزە ئەمنی و هەواڵگریەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک هێزی تیرۆریستی هەژمار دەکرێن.

دۆناڵد ترەمپ، رۆژی رابردوو بە بڕیارێک سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە.

ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا، کاردانەوە جیاوازی وڵاتانی جیهانی بەدواوە بووە.

وڵاتانی عەرەبی هاوپەیمانی ئەمریکا، لە ناوچەکە ستایشی ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکایان کردووە.

ڕوسیا رایگەیاندووە، کە بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێرانی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com